ڕاستەوخۆ

روسیا و ئێران رێککەوتنێکی نهێنی بۆ کڕینی چەک واژۆ دەکەن

reset font size increase font size

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە، ئێران گرێبەستێکی نهێنی لەگەڵ روسیا واژۆکردووە، بۆ کڕینی 500 ئامێری هەڵدانی موشەکی دەستیی ڤێربا و 2500 موشەکی جۆری 9m336.  .

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتنەکە بە سێ قۆناغ و لەنێوان ساڵانی 2027 بۆ 2029 جێبەجێ دەکرێت، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش له‌نێوان كۆمپانیای هه‌نارده‌كردنی چه‌كی ڕوسیا (Rosoboronexport)  و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری و لۆجستیكی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ مۆسكۆ كراوه‌.

سیستمی ڤێربا یەکێکە لە پێشکەوتوترین سیستمە بەرگرییەکان، کە لە لایەن تیمی گەڕۆکەوە بەکاردەهێنرێت، بۆ خستنەخوارەوەی درۆن و موشەکی کروز و ئەو فڕۆکانەی بە نزمی دەفڕن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.