دابەزینی بەهای تمەن کاریگەریی زۆری لە سەر گوزەرانی خەڵکی ئێران درووستکردووە
بەهۆی گەمارۆی دەریایی و هێرشەکانی ئەمریکا دژی ئێران، بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئێراندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک دۆلار گەیشتە ٢٢٨ هەزار تمەن.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی دۆلاردا، بەهای دراوە بیانییەکانی دیکەش بەرامبەر تمەن بە شێوەیەکی بێپێشینە ڕوویان لە هەڵکشان کردووە بەجۆرێک نرخی یۆرۆ ٢٦٣ هەزار تمەنی تێپەڕاند و نرخی پاوەندی بەریتانی گەیشتە ٣٠٧ هەزار تمەن.
دابەزینی بەردەوامی بەهای تمەن بژێویی خێزانەکانی ئێرانی زۆر قورستر کردووە و ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی گرانبوونی خواردەمەنی و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک.