عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دروستکردنەوەی متمانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و گێڕانی ڕۆڵی ئەرێنی بۆ چارەسەری دیپلۆماسیی قەیرانی یەمەن.
عێراقچی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی شانگهای لە قرغیزستان ئاماژەی بە ڕێککەوتنی گەرووی هورمز کرد و گوتی: "ماوەی مانگێک دیاریکراوە بۆ پاککردنەوەی گەرووەکە لە مین تاوەکو بەڕووی هاتوچۆدا بکریتەوە."
هەروەها ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی تەنیا 10 ڕۆژ دوای ڕێککەوتنەکە، بە کردنەوەی ڕێڕەوێکی جێگر لە باشوور، سەروەریی ئێرانی بەسەر گەرووەکەدا بەزاندووە.
سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی دوای "جەنگی 40 ڕۆژە"، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە کە لە چوارچێوەی بەرگری لە خۆکردندا تەنیا بنکەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج و گوتی: "گرژییەکان کەمیان کردووە و دوای جەنگ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان ئاسایی دەکەینەوە."
لە کۆتاییداشدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەن ڕۆڵی ئەرێنی لە گفتوگۆکانی نێوان یەمەن و عەرەبستانی سعودییەدا ببێنن.