ڕاستەوخۆ

کەیتی پێری تووڕەیە؛ ناڕەزایەتی بەرامبەر بەکارهێنانی گۆرانییەکەی لە ڤیدیۆی هێرشکردنە سەر ئێران دەردەبرێت

reset font size increase font size

کەیتی پێری، گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکی، بە توندی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەکارهێنانی گۆرانیی «Firework» لەلایەن کۆشکی سپییەوە لە ڤیدیۆیەکی تیک تۆکدا دەربڕی، کە دیمەنەکانی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پیشان دەدات.

کەیتی پێری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X رایگەیاند، بە دیداری ئەو ڤیدیۆیە شۆک بووە و تووڕەیییەکی زۆری لەلا دروستبووە.

جەختیشی کردەوە کە پێشوەختە هیچ پرسێکی پێ نەکراوە و بە هیچ شێوەیەک ڕەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی گۆرانییەکەی لەو بڕگەیەدا نەداوە.

لەو ڤیدیۆیەدا کە لە هەژماری فەرمیی کۆشکی سپی لە تیک تۆک بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی تەقینەوەی بۆمبەکان لەگەڵ ئەو بەشەی گۆرانییەکەدا ڕێکخراوە کە تێیدا کیتی پەری دەڵێت "بوم، بوم، بوم"

کیتی پەری ئاماژەی بەوە کرد:

"ئەم گۆرانییەم وەک سروودێک بۆ ئومێد، ساڕێژبوونی ئازارەکان و بەخشینی هێزی ناوەکی لە سەختترین ساتەکانی ژیاندا نووسیوە.

 بەکارهێنانی بۆ وێنەکردنی وێرانی و توندوتیژی، پێشێلکردنی تەواوی ئەو بەهایانەیە کە گۆرانییەکە نوێنەرایەتییان دەکات.

موزیکی من بۆ بەستنەوە و نێزیککردنەوەی مرۆڤەکانە لە یەکتر، نه خۆشیکردن بە جەنگ."

پێشتریش ژمارەیەک لە هونەرمەند و گۆرانیبێژانی دیکەی دیاری ئەمریکی، لەوانە ئۆلیڤیا ڕۆدریگۆ و ئاریانا گرانادێ، ناڕەزایەتیی هاوشێوەیان بەرامبەر بەکارهێنانی بەرهەمە هونەرییەکانیان لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە دەربڕیبوو.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.