ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی: پابەندین بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە

reset font size increase font size

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کورتەیەکی لەبارەی کار، چالاکی و هەنگاوەکانی دەستەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا خستەڕوو.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژدتر بەرامبەر گەندەڵی و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی.

هاوکات، مەسرور بارزانی پابەندبوونی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، حکومەت ئامادەیە هەموو ئاسانکاری و پشتگیرییەک بۆ دەستەی دەستپاکی دابین بکات تاوەکو بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەردەوام بێت لە کارەکانی.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.