سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ڕاگرتنی کاتیی کارەکان بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم، بەیانیی ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تیمەکانیان دەست بە پڕۆسەی قیرتاوکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرچنار دەکەنەوە.
شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئەنجامدانی کارەکان، سایدی ڕۆیشتن لە مەودای نێوان ترافیک لایتی نزیک بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم "سیتی سینەما" بە شێوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت.
هاوکات داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران کراوە کە هاوکاری تیمەکان بن و تا کۆتاییهاتنی کارەکان و پێشکەشکردنەوەی شەقامەکە، ڕێگە جێگرەوەکان بەکار بێنن.