ڕاستەوخۆ

نێرگز محەمەدی ڕەوانەی زیندانی زەنجان کرا

reset font size increase font size

پارێزەری نێرگز محەمەدی كچه‌ كوردی چالاكوانی مافی مرۆڤ له‌ وڵاتی ئێران رایگه‌یاند، بریکارەکەی دۆخی ته‌ندروستی باش نییه‌ و لە زیندانی مەشهەدەوە بۆ زیندانی زەنجان گوازراوەتەوە.

مستەفا نیلی پارێزەری نێرگز محەمەدی له‌ تۆڕی ئێكس بڵاویكرده‌وه‌، دۆخی تەندروستی نێرگز محەمەدی باش نییە و تووشی سەری گێژبوون دەبێت و چاوەکانیشی لێڵ دەبینن.

وتیشی، مەبەست لە گواستنه‌وه‌ی نێرگز محه‌مه‌دی بۆ زیندانی زەنجان جێبەجێکردنی سزاکەیەتی کە پێشتر لەلایەن دادگای دادی ئێرانەوە بە تۆمەتی ڕێکخستن و پیلانگێڕی دژی حکومەت و دروستکردنی دەنگۆ، سزای حەوت ساڵ و نیوی بەسەردا سەپێنرابوو.

پێشتر هەریەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داوای ئازادکردنی ئەم چالاکوانەیان كردبوو، بەڵام بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی گواسترایەوە بۆ زیندانی زەنجان.

نێرگزی 52 ساڵ، لە ساڵی 2016 بە تۆمەتی ڕێکخستن و پیلانگێڕی دژی حکومەت، به‌ 16 ساڵ زیندانیکردن سزا درا، ساڵی 2020 ئازادکرا و ساڵی دواتر دووبارە زیندانی کرایەوە.

ساڵی 2023 نێرگز خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بردەوە، ئەمەش لە بەرامبەر ئەو داکۆکی و هەڵمەتەی لە دژی سزای لەسێدارەدان لە ئێران کردی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.