ڕاستەوخۆ

شەڕڤانانی یەپەژە پیرۆزبایی ئاڕاستەی ژنانی جیهان دەکەن

reset font size increase font size

بەبۆنەی 8-ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە، شەڕڤانانی یەپەژە سەرەڕای پیرۆزبایی، هاوكات سڵاوێکی گەرم ئاڕاستەی تێکۆشانی ژنان لە سەرانسەری جیهان دەکەن.

شەڕڤانێکی یەپەژە لە شاری کۆبانێی رۆژاڤای كوردستان دەڵێت، ژنانی کورد ڕۆڵێکی گرنگیان لە تێکۆشانی چەندین ساڵەی ڕۆژاڤای کوردستان و شەڕی دژ بە داعش هەبووە، ڕۆڵ و بەرخۆدانی هەڤاڵانی ژن بووەتە مایەی سەربڵندی و سەرفرازی ئێمە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ژنان خۆیان کردووەتە قەڵغانی تێکۆشان و دڵخۆشن بە تێکۆشانیان و هەتاوەکو کۆتا دڵۆپە خوێنی لەشییان بەردەوامدەبن لە تێکۆشان بەرامبەر بە چەکدارانی داعش و هێزە هاوشێوەکانیان.

هەروەها دەشڵێت، دەیانەوێت شارە داگیرکراوەکان ڕزگار بکەن و بەرگری بکەن لەبەرانبەر هێرشەکانی داگیرکەران بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژاڤای کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.