بارەگای خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، ڕێز له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێ ده‌گرن، به‌ڵام هێرشی سەربازیی وێرانکەر ده‌كه‌نه سەر ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
بارەگای خاتەمولئەنبیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی سەرۆککۆماری ئێران، دووپاتی دەکەینەوە هێزە چەکدارەکانمان ڕێز لە بەرژەوەندی و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرن، تائێستاش ئێران هیچ دەستدرێژییەکی سەربازییان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ئەنجامنەداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دڵنیایی دەدەن هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانیان لە دەریا، ئاسمان و وشکانی لە ناوچەکە ڕووبەڕووی هێرشی وێرانکەر دەبنەوە.
ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران داوای لێبوردنی لە وڵاتانی دراوسێیان كرد بەهۆی هێرشەکان کە کردوویانەتە سەریان کرد و گوتی، چیتر هێرش ناکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ و هیچ مووشەکێک ناتەقێنرێت تەنیا ئەگەر لەو وڵاتانەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران.
دواتریش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌وانه‌وه ئێران داوای لێبوردنی له وڵاتانی دراوسێی كرد و بهڵێنیدا هێرش نه‌كاته سه‌ریان.