ئەمڕۆ جەنگی نێوان ئیسرائیل، ئەمریکا و ئێران پێدەنێتە ڕۆژی شەشەمەوە، هەردوولا بە چڕی بۆردومانی یەکتر و ناوچەکە دەکەن، ئاماری قوربانییەکان بە خێرایی بەرزدەبنەوە،
ئامارەکانی کوشتن تاوەکو ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
ئێران
بە گوێرەی ئامارەکانی مانگی سووری ئێران، 1045 کەس کوژراون، لەنێویاندا 175 کچە خوێندکار و کارمەند لە یەکەم ڕۆژی جەنگدا لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری میناب. ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا کۆی گشتی قوربانییەکانی سوپای پاسداران لەخۆدەگرێت یان نا.
ئیسرائیل
بە گوێرەی ئامارەکانی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی ئیسرائیل، 10 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، کە نۆ9 کەسیان لە هێرشێکی مووشەکی ئێران بۆ سەر بەیت شەمێش لە نزیک قودس لە 1ی ئازارد بوون، سوپای ئیسرائیل هیچ زیانێکی گیانی لە شەڕدا نەبووە.
لوبنان
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر بنکەکانی حزبوڵای لوبنان 77 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەحرەین
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی تەقاندنەوەی موشەکێکی ئێرانی ئاگر لە شاری پیشەسازی سەلمان کەوتەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
کوێت
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە، سێ کەس کوژراون کە دوو سەربازی کوەیتیان تێدایە.
عومان
کەسێک گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی موشەکێک بەر تانکەرێکی نەوت کەوتووە.
ئیمارات
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری سێ کەس کوژراون.
سەربازی ئەمریکا
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، شەش ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمریکا لە هێرشێکدا بۆ سەر دامەزراوەیەک لە کوەیت کوژراون.
سوریا
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی "سانا"، ڕۆژی شەممە مووشەکێکی ئێرانی لە باڵەخانەیەکی شاری سویدای باشووری ئەو وڵاتەی داوە و چوار کەس گیانیان لەدەست داوە.
عێراق
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایانگەیاند، لانیکەم 13 کەس کوژراون، کە 11 میلیشیا و سەربازێکی سوپا و کەسێکی مەدەنی بوون.