وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن وڵاتانی عەرەبی پەلکێشی ململانێیەکی فراوانتر بکەن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، واشنتن و ته‌لئه‌بیب به مه‌به‌ست ئێرانیان هانداوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و هێرشی سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌شڵێت، ئه‌م هه‌نگاوانه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه عه‌ره‌به‌كان بخه‌نه ناو جەنگێکەوە کە لە بەرژەوەندیی ئەواندا نییە و تەنیا خزمەت بە لایەنی دیکە دەکات.
ڕوسیا گوتوشیه‌تی، تەنیا ڕێگە بۆ ڕێگری‌کردن لە ناسەقامگیریی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیله.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بەدی ناکرێت، کە ئەو دوو وڵاتە هێرشەکانیان ڕابگرن، ئەمەش مەترسیی تەقینەوەی زیاتری بارودۆخەکە لە ناوچەکەدا زیاد دەکات.