میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، دوای ئامادەکارییەکان بۆ دەرکردنی "یاسای چوارچێوە"، چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیستمی جێبەجێکردنی سزاکاندا بکرێت و بۆ ئەو کەسانەی بۆ یەکەمجارە تاوان ئەنجام دەدەن، ڕێنمایی تایبەت بە ئازادکردنی پێشوەختە بخرێتە بەر باس.
وەک لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیادا هاتووە، لەنێوان پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و پارتیکەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)دا کار لەسەر ئاسانکاری و یەکخستنی سیستمی سزاکان دەکرێت.
پێشتریش بەرپرسانی مەهەپە جەختیان لە پێویستیی گۆڕانکاری لە یاسای سزاکاندا کردبووەوە، لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئاکەپەش ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەگەر بیسەلمێنرێت تاوانبارێک دوای وەرگرتنی پشتگیریی دەروونی و کۆمەڵایەتی سەرلەنوێ تاوان ناکاتەوە، ئەوا ڕەنگە ڕێگەی ئازادکردنی مەرجدار و پێشوەختەی بۆ بڕەخسێت.
برپرسان ئەوەشیان خستووەەڕوو که ئەم هەنگاوە یاساییانە لە خولی نوێی یاساداناندا قۆناغ بە قۆناغ دەبرێنە پەرلەمانی تورکیا بۆ ئەوەی پەسەند بکرێن.