ڕاستەوخۆ

عەسائیبی ئەهلی حەق: چەکەکانمان ڕادەستی دەوڵەتی عێراق دەکەین

reset font size increase font size

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە فەرمی پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوەندی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پچڕانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەستەی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند.

 بزووتنەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم هەنگاوەیان بە مەبەستی هێشتنەوەی چەک  تەنها لە دەستی دەوڵەتی عێراقدا هاتووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بزوتنەوەکە، ئەم بڕیارە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بانگەوازی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەف و هاوتەریب لەگەڵ هەڵوێستی نیشتمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی نراوە.

لیژنە ناوەندییەکە بە سەرۆکایەتی جەواد تڵێباوی و ئەندامێتی چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزوتنەوەکە ئەرکی جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی گواستنەوەی چەک و دۆسیەکان دەگرێتە ئەستۆ.

بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق کە لە ساڵی 2006 بە سەرۆکایەتی قەیس خزعەلی وەک باڵێکی جیاکراوە لە "سوپای مەهدی" دامەزرا، لە دوای ساڵی 2003وە وەک یەکێک لە دیارترین و کاریگەرترین هێزە سیاسی و سەربازییەکانی نێو گۆڕەپانی عێراق دەناسرێت و خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە لە نێو هاوپەیمانیی فەرمانڕەوای ئێستای عێراق (چوارچێوەی هەماهەنگی).

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان