ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له چالاكی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران بگرن.
قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبونی به‌غداد به‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌منیه‌ی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه‌تی و ناهێڵن خاكی عێراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
ده‌شڵێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عێراق و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگریی ده‌كه‌ن له هه‌ر چالاكییه‌كی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له عێراق، كه سه‌قامگیریی عێراق بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پاراستنی سه‌لامه‌تیی ده‌سته دیبلۆماتیه‌كان و باڵیۆزخانه‌كان له به‌غداد، هه‌روه‌ها كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ.