حكومه‌تی ڕوسیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریی له‌و جه‌نگه‌ی دژ به ئێران بكات، كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌یكه‌ن.
دیمیتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كریملین، ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و جه‌نگه‌وه نییه، كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێته به‌شێك له ململانێكانی ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه سه‌ربازییه‌كان.
كریملین هۆشداریی ده‌دات له به ئامانجگرتنی پێگه و دامه‌زراوه هه‌ستیار و گرنگه‌كانی ئێران، چونكه كاره‌ساتێكی گه‌وره به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و دواتر كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی كریملین گوتیشی، كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌و جه‌نگه، زیانی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی وزه‌ی جیهانیی و جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی له كه‌نداو و ده‌ریای سور.