کەشتییەکی عێراقی لە کەناڵی خۆر عەبدوڵا لەلایەن بەلەمێکی کۆنتڕۆڵی دەریایی کوەیتەوە گەمارۆدرا و دوای ماوەیەک کشایەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی ڕێنمایی دەریایی بۆ ئەفسەری کۆنترۆڵ کوەیت، کەشتییەکی نەوتی عێراق سنووری ئاوی کوەیتی بەزاندووە و لەلایەن بەلەمێکی چاودێریی ئێمەوە ئاگادار کراوەتەوە بە زووترینکات ناوچەکە بەجێبهێڵێت.
بەپێی هەواڵێکی سایتی سۆمەرییە نیوز، کەشتیە نەوتییەکە بەندەری مینای لە بەسرە لە رووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە و بەلەمێکی پاسەوانی عێراق چووەتە شوێنەکە، لەسەر داوای ئەوان بەلەمەکەی کوەیت کشاوەتەوە.
گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە دوای ئەوە دێت، عێراق نەخشەیەکی خۆر عەبدوڵای رادەستی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و ناوچە ئاوییەکە بە هی خۆی دەزانێت، کوەیتیش بە توندی رەتیدەکاتەوە.