بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشكرای ده‌كات، ئێران ڕاگرتنی هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ حه‌ماس و حزبوڵڵا و حوسییه‌كان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12ـی نیسانی 2026 ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له دانوستانە‌كاندا، ئێران ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه، هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ حه‌ماس و حزبوڵڵا و حوسییه‌كان ڕابگرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئێران ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمیشی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، به گوته‌ی به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه، ئه‌وه‌ش گفتوگۆكانی ئاڵۆز كردووه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئێران كردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی گه‌رووی هورمزیشی به ڕووی كه‌شتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
پێشتریش، له دوای ڕاگه‌یاندنی شكستی دانوستانه‌كان، ئیسماعیل بەقایی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، باسی له‌وه كردبوو، له دوو بابه‌تی گرنگدا نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی بابه‌ته‌كان بكات.