ڕاستەوخۆ

میدیای ئیسرائیل: فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران کوژرا

reset font size increase font size

میدیای ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردەوە، عەلی ڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، لە هێرشێکی ئاسمانی هێزە ئیسرائیلییەکاندا کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

میدیاكان، ناوی بەرپرسە ئیسرائیلیه‌كانیان ئاشکرا نەکردوە، تا ئێستاش هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی بە تەواوی ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شاری بەندەرعەباسی ئێران ئاماژەیان بەوەکردووە، باڵەخانەیەکی 8 نهۆمی لە گەڕەکی گۆڵشەهر کراوەتە ئامانج.

راشیانگەیاندووە، دوای هێرشەکە ئەم شوێنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەوورە دراوە و گومانی ئەوە دەکرێت ئەمە هێرشێکی ئامانجدار بووه‌ و پەیوەندیی بە کوشتنی تەنگیسەرییەوە هه‌بووه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.