ڕاستەوخۆ

حووسییەکان کۆنترۆڵکردنی سەرجەم کەناراوەکانی دەریای سووری یەمەنیان ڕاگەیاند

reset font size increase font size

چەکدارانی حووسی لە یەمەن توانیان کۆنترۆڵی دوورگەی "میون" بکەن کە دەکەوێتە نێوەڕاستی گەرووی ستراتیژیی باب مەندەب و لە ناوچەکەدا بڵاو بوونەوە.

بەرپرسێکی حکومیی ناوچەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە کە پاش کشانەوەی هێزەکانی حکومەت لە دوورگەکە، چەندین بەلەمی هەڵگری چەکدارانی حووسی گەیشتوونەتە ئەوێ و دەستیان بەسەردا گرتووە.

هاوکات شایەتحاڵەکان ئەوەیان خستووە روو کە چەکدارانی حووسی بە ئۆتۆمبێلی سەربازی لە کەناراوەکانی باب مەندەب بڵاو بوونەتەوە و دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە.

دوورگەی میون بەپێی پێگە جوگرافییەکەی لە گەرووی باب مەندەب، بەیەکێک لە گرنگترین خاڵە ستراتیژییەکانی دەریاوانی لە جیهاندا دادەنرێت کە وەک ڕێڕۆیەکی سەرەکی بۆ هەناردەکردنی نەوت و بازرگانیی نێوان ئاسیا و ئەوروپا بەکاردێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.