سیاسییەکی کورد لە باکوری کوردستان دوای ٣٠ ساڵ زیندانیکردن، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
نەبی یاڤوز، کە لە ساڵی ١٩٩٣دا لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە مێردین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکرابوو و دوای ٣٠ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن، لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە قۆسەر، بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دوایی کرد.
یاڤوز لەلایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەت لە ئامەد سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابوو، لە سەردەمی زیندانیکردنیدا لە زیندانەکانی مێردین، ئامەد، ئەدەنە و سامسۆن ڕاگیرابوو.
تەرمی نەبی یاڤوز لە گوندی ستێلیلێی سەر بە نسێبین بەخاک دەسپێردرێت.