ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق داخستنی 71 بارەگای حەشدی شەعبی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق داخستنی 71 بارەگای پەیوەندیدار بە حەشدی شەعبی ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو لایەنانەی بە شێوەیەکی نایاسایی ناوی دامەزراوە فەرمی و ئەمنییەکان بەکاردێنن.

 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پرۆسەی داخستنی ئەم بارەگایانە وەک هەنگاوێکە بۆ بنبڕکردنی بەکارهێنانی نایاسایی ناوی دامەزراوە ئەمنییەکان. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕێکارانەدا، دەسەڵاتدارانی ئەمنیی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی چەکداریان ڕاگەیاند کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان (درۆن) پێبووە و پلانیان بۆ ئۆپەرسیۆن لە دژی ئامانجی دیاریکراو داڕشتبوو. ئۆپەرسیۆنەکە بە هاوبەشی لەلایەن دەزگای دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانییەوە ئەنجام دراوە.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان دەستەی حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی گوشاری ناوخۆیی و دەرەکی بووەتەوە بۆ چەککردنی فەسیلەکانی و تێکەڵکردنیان بە دامەزراوەی سەربازیی دەوڵەت. ژینگەی ئاڵۆزی ناوچەکە و هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ کە ناڕەزایەتیی هەرێمیی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها حەشدی شەعبی پێشتر ئاماژەی بەوە دابوو کە بەشێک لە بارەگاکانی لە پارێزگای نەینەوا کەوتوونەتە بەر هێرشی ئاسمانی و زیانی گیانییان لێکەوتووەتەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.