ڕاستەوخۆ

عەممار حەکیم: ڕێگری لە هەر هێرشێک دەکەین هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج

reset font size increase font size

عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی جیانەکراوەیە لە ئاسایشی گشتیی عێراق.

 جەختی لەوە کردەوە کە بە پەرۆشەوە کار بۆ دوورخستنەوەی هەر هێرشێک دەکەن کە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج.

ناوبراو هەروەها دووپاتی کردەوە کە لە ٣٠ی ئەیلوولدا، بەپێی ڕێککەوتنی پێشوەختە، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەرکەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدەهێنن و دەکشێنەوە، کە ئەمەش وەک پەیامێکی سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیرۆردا لە قەڵەم دا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.