باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی سێ ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە و وڵاتەکە کار دەکات بۆ ئەوەی لە بوار دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکاندا سەربخەوێت و پشت بە خۆی ببەستێت.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، فرۆشتنی نەوتی عێراق بەرەو باشبوون چووه و پڕۆژەی ستراتیژی هەیە بۆ بەستنەوەی نەوتی پارێزگای بەسرە بە دەروازەی فیشخابوورەوە، بە مەبەستی بەهێزکردن و فراوانکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن.
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە پڕۆسەی تەواوکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی وزە بە بێپچڕان بەردەوامە.