ڕاستەوخۆ

عێراق1000 دۆنم زەوی بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان تەرخان دەکات

reset font size increase font size

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەرجەم پارێزگاکان ڕووبەری ١٠٠٠ دۆنم زەوی بۆ دامەزراندنی پڕۆژە پیشەسازییەکان تەرخان بکەن، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئابووری و پەرەپێدانی بەرهەمی نیشتمانی.

لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بۆ پاراستنی سامانی ناوخۆیی و پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی خۆماڵی، بڕیاریش درا کە هەناردەکردنی کەرەستەی خاو و سکراپی کانزاکانی وەک مس، ئەلەمنیۆم، قورقوشم و ئاسن بە تەواوی قەدەغە بکرێت و جەخت لەسەر کارپێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنورییەکان کرایەوە.

سەرەڕای ئەوەی ئەم بڕیارانە تایبەتن بە سیاسەتی بازرگانی و پیشەسازیی فیدراڵی، بەڵام جێبەجێکردنیان لە دەروازە گومرگییەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەواوی ناوچەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.