ڕاستەوخۆ

بازرگانیی عێراق: پارەی وەرگرتنی بەشەخۆراک زیاد نەکراوە

reset font size increase font size

وەزارەتی بازرگانیی عێراق زیادکردنی نرخی بەشەخۆراکی مانگانە ڕەتدەکاتەوە و ده‌ڵێ، پارەی وەرگرتنی بەشەخۆراک بۆ هەر کەسێک هەزار دینارە و زیاد نەکراوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕوونیدەکاتەوە، پارەی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ هەر کەسێک تەنیا هەزار دینارە، جەختیشدەکاتەوە، هیچ بڕە پارەیەک زیاد نەکراوە و هاوڵاتییان تەنیا پابەندی ئەو نرخە بن بۆیان دیاریکراوە.

باسله‌وه‌شده‌كات، بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بە تەواوی مسۆگەر کراوە، پرۆسەی گەیاندنی کەلوپەلەکان بە هاوڵاتییان بەگوێرەی ئەو خشتانەی هەن، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە تەواوی ناوچەکان بەردەوامن، هیچ گرفتێک لە دابینکردنیاندا نییە.

پێشتر، وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاگاداری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانی کردەوە دەبێت 118 ملیار دیناری ساڵانی پێشووی تایبەت بە بەشەخۆراکی مانگانە ڕەوانەی بەغداد بکرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم بڕە پارەیە نەنێردرێت، مەترسیی هەیە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بوەستێت.

بەوهۆیەوە ئێستا بریکارەکانی خۆراک هەزار و 500 دینار لە هەرکەسێک وەردەگرن، بۆ پڕکردنەوەی ئەو پارەیەی کە داوا دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.