جارێكی تر نرخی زێڕ له بازاڕهكانی جیهاندا بەرزبوونهوهی بهخۆیوه بینی ئەمەش لەکاتێکدایە لە هەفتەی پێشوتردا زێڕ نزمترین ئاستی خۆی کە بە 4.404 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بوو تۆمارکرد.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شهممه نرخی زێڕ بەڕێژەی 200 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبوەوە.
دوابەدوای دیاریکردنی کێڤن وارش، وەک سەرۆکی داهاتووی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی زێڕ ڕووی لەهەڵکشان کرد و وا چاوهڕوان دەکرێت بەهۆی سیاسەتەکانی وارش نرخی زێڕ بەم زووانە دابەزین بەخۆیەوە نەبینێت.
نرخی زێڕ و دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستاندا بهمجۆره:
●100 دۆلاری ئەمریکی 150بە هەزار دینارە
●نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 4.894 دۆلارە
● نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 925 هەزار دینارە
●نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 80 هەزار دینارە
●نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار22 بە 1ملیۆن و 130 هەزار دینارە