ڕاستەوخۆ

هەژماری من: لە دوای 31ی ئابەوە دابەشکردنی مووچە بە کاش ڕادەگیرێت

reset font size increase font size

پڕۆژەی هەژماریی من دەڵێت، لەدوای 31ـی ئابەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش لە هەرێمی کوردستان نامێنێت و داوا دەکات مووچە خۆران سەردانی بانکەکانیان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

تیمی هەژماری من دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، دوای 31ـی ئەم مانگە، دابەشکردنی مووچە بە پارەی کاش کۆتایی دێت، بەغدا داوا دەکات هەموو مووچەخۆران لەم پڕۆژەیەدا تۆمار ببن بۆ ئەوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ بدرێت.

باسی لەوەشکردووە، ئێستا ١٥٠ هەزار کارت لەلایەن خاوەنەکانیانەوە وەرنەگیراونەتەوە، هاوکات هەشت هەزار کارت لە بانکەکانی حکومەت ئامادەن بۆ ئەوەی بدرێنەوە بە خاوەنەکانیان، لە لایەکی دیکەوە نزیکەی ٢٥ هەزار مووچەخۆر هێشتا کۆتاییان بە پرۆسەی ناوتۆمارکردن نەهێناوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.