هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 400 هه‌زار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت له‌و نه‌وته‌ی عێراق له ڕێگه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هەناردەى توركیای ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی به‌غداد پۆستێكی نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زاو پسپۆڕی ئابوریی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: له به‌رامبه‌ر ئه‌و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی حكومه‌تی عێراق له كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه له ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیای ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 400 هه‌زار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت، چونكه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دوو دۆلار كرێی گواستنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه ده‌درێته حكومه‌تی هه‌رێم.
ده‌شڵێت: تێپه‌ڕبونی ئه‌و نه‌وته جگه له‌وه‌ی دهستكهوێكی باشه له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی عێراق، داهاتێكی باشیشه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه.