ڕاستەوخۆ

لیستی مووچەی مانگی دوو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی یه‌ك ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێ، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی دوو و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی یه‌ك لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەندێک زانیاریی و هەواڵی نادروست لەسەر لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییە و تێکڕایان ناڕاستن.

جگە لە ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ، مەرجی عێراق بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان مانگانە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.