ئێران دهیهوێت لهمهودوا كرێی تێپهڕبوون به گهرووی هورمزدا به "تمهن" له كهشتییهكان وهربگرێت و لهو ڕێگهیهوه هەنگاوێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی دراوەکەی و سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر گرنگترین ڕێڕەوی ئاویی جیهاندا بنێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، پێشنیازێک لە نێو پەرلەماندا كراوه، كه داوا دهكات کرێی ترانزێت و تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان به گەرووی هورمزدا، تهنها بە دراوی نیشتمانیی ئێران "تمەن" وەربگیرێت. ئەم زانیارییە لە ڕێگەی پۆستێکی فەرمیی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مۆمبای هیندستان بڵاوکراوەتەوە.
بە گوێرەی پێشنیازەکە، تاران دەیەوێت سوود لە پێگە ستراتیژییەکەی وەربگرێت بۆ دروستکردنی خواست لەسەر دراوەکەی لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە بە هەزاران کەشتیی لەو گەرووەوە تێپەڕ دەبن کە نزیکەی 20%ی نەوتی جیهان و بڕێکی زۆر لە غازی شل لە ڕێگهی ئەو گەرووەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان دەگوازرێتەوە.