لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ يادەهەمین شەوی لەسەریەک، نرخی نەوت لە بازاڕەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە زیاتر لە 94 دۆلار، بە جۆرێک تەنیا لە ماوەی یەک ڕۆژدا نرخەکەی نزیکەی شەش دۆلار گرانتر بووە.
لە دەستپێکی گەڕی نوێی شەڕ و گرژیییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە، بەهای نەوت لە 72 دۆلارەوە بەرز بووەتەوە بۆ 94 دۆلار، واتە بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 22 دۆلار زیادی کردووە.
هاوکات لەگەڵ بازاڕی نەوت، بەهای بەنزین لە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕووی لە بەرزبوونەوەی بەردەوام کردووە. ئەم بەرزبوونەوەی نرخەکانی سووتەمەنی شەپۆلێکی نوێی ڕەخنە و ناڕەزایەتیی لە ناوخۆی ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێناوە سەبارەت بە لێکەوتە ئابوورییەکانی بەردەوامیی کۆنتڕۆڵنەکردنی ئاڵۆزییە سەربازییەکان.