بەهای تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی داڕمانێکی مێژوویی تۆمار کرد و بە گوێرەی بازاڕەکانی دراو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 24%ـی بەهاکەی لەدەست داوە.
لە بازاڕەکانی دراوی ئێراندا، ئەمڕۆ نرخی تمەن دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار کرد و هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی بە زیاتر لە 20 ملیۆن و 800 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کرا، کە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخی دۆلار نزیکەی 3.19% بەرز بووەتەوە.
لای خۆیەوە، حسێن سەمسامی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئێران، هۆشداری دا کە دەبێت چاوەڕێی شەپۆلێکی سەختتری هەڵاوسان بن و پێشبینی دەکرێت بەهای تمەن لە داهاتوودا زیاتر داببەزێت.