سەرپەرشتیارى بایۆمەتریى سلێمانى رایگەیاند، سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی دوو ڕەوانەى بەغداد دەکرێت.
یادگار جەبار دەڵێ، لیستى مووچەى مانگى شوبات بە سیستمى پەیڕۆڵ نێردراوە بۆ گەنجینە و پەسەندکراوە.
دەشڵێ، تەنیا دوو یەکەى ژمێریاریى خانەنشینان ماوە و ئەمڕۆ تەواو دەکرێت، سبەی یاخود دووشەممە لیستی مووچەی مانگی دوو ڕەوانەى بەغداد دەکرێت.
ئەوەشى خستەڕوو، لەکۆى شەش یەکەى خانەنشینان، یەکەى خانەنشینى گەرمیان و هەڵەبجە و چەمچەماڵ و سەربازیى تەواوکراون و نێردراون بۆ گەنجینە و پەسەندکراون، گوتیشى" تەنیا دوو یەکەى ژمێریاریى خانەنشینان ماوە، ئەوانیش یەکەى ژمێریاریى خانەنشینانى سلێمانى و ڕاپەڕینن کە ئەمڕۆ شەممە تەواو دەکرێن و ڕەوانەى گەنجینە دەکرێن".
ئامادەکردنى لیستى مووچە بە سیستمى پەیڕۆڵ لەلایەن یەکە ژمێریارییەکانەوە تەواو دەکرێت و دەنێردرێت بۆ گەنجینەکان، پاشان وردبینى بۆ دەکرێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتى داراییى و ئابووریى هەرێمى کوردستان تاوەکو ڕەوانەى وەزارەتى دارایی عێراقى بکات.