بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه لیستی مووچه‌ی مانگی دوو ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بكرێت.
یادگار جه‌بار سه‌رپه‌رشتیاری بایۆمه‌تری سلێمانی ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چن، له ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا ته‌واوی كاره‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی دوو له یه‌كه ژمێریارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ته‌واو ده‌بن، وه‌فدێكی ته‌كنیكی و ژمێریاریی ده‌چنه به‌غداد و لیسته‌كه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وردبینیی بۆ بكرێت و ئاماده‌بێت تاوه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی به‌غداد موچه ره‌وانه بكات.
ده‌شڵێت، لیستی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی مانگی رابردوو شایسته داراییه‌كانیان له به‌غداده‌وه نه‌هاتبوو، له‌نێو سیستمی په‌یڕۆڵدا وه‌ك پاكێجێكی جیاواز جێگیركراون.
به پێی زانیاریه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 18ی شوباتی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت داوه به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لیستی مووچه تا به زوویی ره‌وانه‌ی به‌غداد بكرێت.
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان، پێویسته مانگانه هه‌رێم لیستی مووچه و راپۆرتی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه و 120 ملیار دینار له داهاتی نانه‌وتی ره‌وانه‌ی به‌غداد بكات.