وەزیری داراییی عێراق مژدەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانەی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە بڕگەی تایبەت بە دامەزراندنیان لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی 2027دا جێگیر کراوە.
لە هەنگاوێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی ڕۆژانە، وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە پرسی بەهەمیشەییکردنی ئەو توێژە بخاتە چوارچێوەی ڕێکارە فەرمییەکانەوە. نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە.
فالح ساری، وەزیری دارایی، لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەدا جەختی لەوە کردەوە کە بڕگەی جێگیرکردنی کارمەندانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی، بە فەرمی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027دا جێگیر کراوە بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە بخرێنە سەر میلاکی دەوڵەت.