ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان: ڕاوکردن بە مەبەستی کاتبەسەربردن قەدەغە دەکات

reset font size increase font size

ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێویی بە مەبەستی حەز و کاتبەسەربردن قەدەغە کرد و ڕایگەیاند، ڕاوکردن تەنها لە کاتی پێویستبوون بە گۆشتەکەیاندا ڕێگەپێدراوە.

بەپێی وەڵامێکی ئەنجومەنی فەتوا بۆ نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی هەولێر، جەخت لەوە کراوەتەوە کە نابێت ئاژەڵ و باڵندەکان بکرێنە نیشانە تەنها بۆ خۆشی و کاتبەسەربردن، بەڵکو ڕاوکردن تەنها کاتێک دروستە کە هاووڵاتی بەڕاستی پێویستی بە گۆشتەکەی هەبێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە تەنها لەناوبردنی ئەو ئاژەڵ و دڕندانە ڕێگەپێدراوە کە زیان بە گیانی مرۆڤ، کێڵگە و پەلەوەر دەگەیەنن، و لە کۆتاییشدا داوا لە هاووڵاتییان و بەرپرسان کراوە کە پارێزگاری لە ژینگە و سروشتی کوردستان بکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.