ڕاستەوخۆ

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە 50 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی لە پیرەمەگروون سووتان

reset font size increase font size

— بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی زێوێ و قەرەچەتانی سەر بە ناحیەی پیرەمەگروون کەوتەوە و زیاتر لە 50 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتیی ناوچەکەی سوتاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگروون توانیویانە بە هاوکاری و بەشداریی مەیدانیی خەڵکی ناوچەکە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری لە تەشەنەکردنی زیاتری بکەن.

کەوتنەوەی ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاوین و پاییزدا یەکێکە لە کێشە ژینگەیییە بەردەوامەکان.

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی دارستان، ساڵانە بە هەزاران دۆنم لە زەویی سروشتی، دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتییان دەسووتێن، ئەمەش زیانی گەورە بە سامانی سروشتی و هەڵکەوتەی ژینگەییی ناوچەکە دەگەیەنێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.