ڕاستەوخۆ

لە سنوری سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی ڕاوی نایاسایی دەستگیرکران

reset font size increase font size

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی بەشێوەی نایاسایی دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر نزیکەی 50 تۆڕی ڕاوکردنی ماسیشدا گرتووە.

بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، تیمەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق لە سنوری گوندی بێڕەشکە لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان، دوو کەسیان بە تۆمەتی ڕاوی نایاسایی دەستگیرکرد و دەستیشیانگرت بەسەر چوار ماسی و پێنج تۆڕدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە چوار چالاکیی دیکەی تیمەکانیان لە ناوچەکانی دوکان و خدران و شارەزوور و زەڕایەن و سەیدسادق و چەند ناوچەیەکی دیکەی دەریاچە و ڕووبار و چەمەکان، دەستیان گرتووە بەسەر 41 تۆڕی ماسی و بەلەمێک و 14 ماسیدا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تیمەکەنیان لە سنوری ناحیەی سیتەک، دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەک داری سروشتی بڕاودا، لە جۆری دار بەڕووی تەڕی تەمەن جیاواز، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ کەس لە شوێنەکە نەبوو کەسی سەرپێچیکار دەستگیر نەکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.