كه‌ناڵی عه‌ره‌بیەی سعودی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقییەوە بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی توندی ئاڕاسته‌ی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان كردووه و نیگه‌رانه لێیان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که، له نامەکەدا واشنتن هۆشداریی توندی داوه‌ته سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و پێی ڕاگه‌یاندوون، هاوپه‌یمانییه‌كه به هه‌ڵوێسته‌كانی زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و سه‌قامگیریی ناوخۆیی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئاماده‌بوون و ده‌ركه‌وتنی ئه‌بو ئالا وه‌لائی، کە ئه‌مریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت داناوه بۆ زانیاری له‌سه‌ری و ده‌ستگیركردنی، له كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانییەکە، واشنتنی نیگه‌ران کردووە.
له نامه‌كه‌ی واشنتن‌دا بۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه ئاماژه به‌وه‌کراوە، حكومه‌تی عێراق شكستیهێناوه له چاره‌سه‌ركردنی پرسی تیرۆركردن و سه‌ركوتكردن و ماف و ئازادییه‌كانی بواری ڕۆژنامه‌نووسی و چالاكوانانی مه‌ده‌نیی و چه‌ند پرسێكی دیكه، كه جێگه‌ی نیگه‌رانیی و هه‌ڵوێسته كردنه لەلایەن ئەمریکاوە.