پارێزگاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێی كه‌ركوك پێكهێناوە و ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاره‌كه‌یان كرد.
محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکوک له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، له دوێنێوه ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان، هه‌روه‌ها ته‌واوی داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕاسپێردراون خزمه‌تی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بكه‌ن و كارئاسانیان بۆ بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پێكهێناوە و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد و برینداره‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
گوتیشی، سه‌ركوه‌زیران به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بووه و چاودێری دۆخه‌كه‌ی كردووه، به‌ناوی ئه‌ویشه‌وه هاوكاری و یارمه‌تی پێشكه‌شی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كراوه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، بارهه‌ڵگرێك له كه‌ركوک كۆنتڕۆڵی له ده‌ستداو به‌هۆیه‌وه 35 ئۆتۆمبێلی شێلا، له ڕوداوه‌كه‌دا هه‌شت كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.