هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران داوادهكات، كۆمهڵگهی نێودهوڵهتیی له ئاست ئهو هێرشانهی ئێران بێنه دهنگ، كه دهیكاته سهر خاكی عێراق و كهمپهكانی حزبهكانی ڕۆژههڵاتی کوردستان.
هاوپهیمانییهكه له ڕاگهیهنراوێكیدا دەڵێت، ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە سیاسی، سەربازی و ستراتیژییە ئایدۆلۆژییەکانی، جارێکی دیکە پەرەی بە هێرشە دڕۆنییەکانی بۆ سەر تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان داوە، ئەمهش نیشانەی دەستەوەستانی و لاوازیی ڕژێمه لە بەرانبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕژێم تەواوی خەڵکی ئێرانی بە بارمتە گرتووه، ئەو شەڕەی ئێستا هەڵگیرساوە، ئهنجامی دەیان ساڵ سیاسەتی زێدەخوازی، دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان و پاڵپشتیی تێرۆره.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات دەکەین، بە شێوەیەکی یەکگرتوو بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە، لەسەر شەقام و لە بەردەم باڵیۆزخانەکان و ناوەندەکانی بڕیاردا دەنگی خەبات و خۆڕاگریی نەتەوەکەیان بن.