کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیده‌كات، ئه‌مڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، به‌ڵام له دره‌نگی شه‌ودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه و پلەکانی گەرماش دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەگوێرەی کەشناسی، كه‌شی ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه هه‌ور بێت، به‌ڵام لە ئێوارەدا کەشەکە دەگۆڕێ بۆ نیمچە هەور.
هاوكات پێشبینی ئه‌وه‌كراوه، لە درەنگی شەودا له چه‌ند ناوچه‌كی ڕۆژئاوای هەرێمی كوردستان نمه‌باران ده‌ست پێ‌بکات، بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممەش له ئه‌مڕۆدا پلەکانی گەرما دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
به گوێره‌ی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک دەبێت بە 29 پلە و نزمترینیش پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 14 پلەی سیلیزی.