وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە، شەوی ڕابردوو دوو کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتەکە نوێترین ئاماری نوێی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر لوبنان بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەگەڵ هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە 2ـی ئازارەوە 10 هەزار و 618 کەس بوونەتە قوربانیی و تاوەکو 30ـی نیسانیش دوو هەزار و 588 کەس کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە هەشت هەزار و 30 کەس.
پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا لە 11ـی مانگی ڕابردووەوە، لە 16ـی مانگیشەوە ئاگربەست لە لوبنان چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە 25ـی مانگ بەفەرمانی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێرشەکان بۆ سەر لوبنان دەستیان پێکردەوە.