بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر سوپای ئەمریکا بەردەوام بێت لە گەمارۆدان و چەتەیی دەریایی لە ناوچەکەدا، بە دڵنیاییەوە لەگەڵ کاردانەوەی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەموو کاتێک ئامادەترن بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی خاک و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانیان.
هەروەها جەخت کراوەتەوە، ئێران بە وردی چاودێری جووڵەی ئەمریکا لە ناوچەکە و گەرووی هورمز دەکات.
بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا دەشڵێت، "ئەمریکا پێشتریش توانای هێزی هێرشبەری ئێرانی بینیوە". هەروەها هۆشداریی داوە، لە ئەگەری هەر "دەستدرێژییەکی نوێی ئەمریکی-ئیسرائیلی"، زیانی زۆر قورستریان پێ دەگەیەنێت.