ڕاستەوخۆ

وەزیری وزەی ئیسرائیل: ڕێگە نادەین تورکیا بنکەی سەربازیی لە سوریا دابمەزرێنێت ئەگەر ئەوان دایبنێن ئێمەش دایدەنێین

reset font size increase font size

ئیلی کۆهین، وەزیری وزەی ئیسرائیل لە بەرنامەیەکی کەناڵی 14ی عیبریدا بەشداری کرد و دژی هەژموونی ئەنقەرە لە ناوچەکەدا ڕایگەیاند، پێویستە تەلئەبیب دڵنیا بێتەوە لەوەی کە تورکیا نەتوانێت ئامادەیی سەربازیی هەمیشەیی لە خاکی سوریادا هەبێت. کۆهین هۆشداریی دا و گوتی: "ئەگەر تورکیا بیەوێت بنکەی سەربازی لە سووریا دابمەزرێنێت، ئێمەش لەوێ بنکەی سەربازی دادەمەزرێنین."

وەزیری وزەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 14ی وڵاتەکەی ئاشکرای کرد، کە پێویستە تەلئەبیب لەگەڵ واشنتن کار بکات بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی چەکی پێشکەوتوو بە دەستی تورکیا. ناوبراو جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی دەزانێت چۆن بەرگری لە خۆی بکات و کەس ناتوانێت مەرج بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت. کۆهین لە کۆتاییدا گوتی: "لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا سەلماندوومانە کە ئەوانەی هەڕەشە لە دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەن، شتی باش چاوەڕێیان ناکات."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.