ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، ئاماری نوێی داهاتی یەک هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەوە.
بەپێی داتا فەرمییەکانی ماڵپەڕەکە، کۆی داهاتی نانەوتیی ئەو سنوورانە لە ماوەی نێوان 4 تاوەکو 10ـی تەممووزی 2026، بڕی 4 ملیار و 995ملیۆن و 930 هەزار و 310 دینار بووە. لەو بڕە داهاتەش، ڕێژەی 85٪ـی بەشێوەی نەختینە (کاش) و 15٪ـی بەشێوەی چەک وەرگیراوە، لە کاتێکدا داهاتی مقاسە (پارەی پاکتاوکراو) سفر بووە.
پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی، لە ڕۆژی 15ـی کانوونی یەکەمی 2022لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و پاش 30 ساڵ بوو بە یەکەمین سەکۆی فەرمی بۆ نیشاندانی داهات و خەرجییەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی ڕۆژانە.