ڕاستەوخۆ

چوارەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان؛ ئاسایشی حەسەکە دەڵێت هەفتەی داهاتوو کاروانی دیکە دەگەڕێنەوە

reset font size increase font size

چوارەمین کاروانی ئاوارەکانی شاری سەرێکانی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووشدا کاروانی تری ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

ئەمڕۆ، چوارەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی کە لە 516 خێزان و بە گشتی سێ هەزار و 384 کەس پێکدێن، لە کامپی ئاوارەکانی واشوکانی لە پارێزگای حەسەکە بەرەو زێدی خۆیان لە شارۆچکەی تلتەمر، زڕگان و گوندەکانی دەوروبەری سەرێکانی بەڕێ کەوتن.

سەرچاوەکان لە کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی ئاماژەیان بەوە دا، بەشێکی زۆر لە ماڵ و خانووی ئاوارەکان لەو ماوەیەدا زیانیان پێ گەیشتووە یان لەلایەن کەسانی هاوردەوە تێکدراون.

لە لایەکی ترەوە، سیامەند عەفرین، جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە، لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی گەڕانەوەی کاروانی چوارەمدا ڕایگەیاند، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و هەفتەی داهاتوو دوو کاروانی تری ئاوارەکان دەگەڕێنەوە سەرێکانی، کە بەشێک لە خێزانەکانی کاروانی پێنجەم خەڵکی ناوەندی شاری سەرێکانین.

ئەم گەڕانەوەیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا ئەنجام دراوه، و بڕیارە لە قۆناغەکانی داهاتوودا نزیکەی 13 هەزار خێزانی تریش بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.