ڕاستەوخۆ

بەهۆی چالاکییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ کچە کوردێک لە کرماشان دەستبەسەر کرا

reset font size increase font size

نیلۆفەر حەقی بووژانی، هاووڵاتیی تەمەن 22 ساڵی کورد و خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (7ی ئۆکتۆبەری 2026)، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی ناوبراو لە شاری کرماشان و دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەن کە دەستبەسەرکردنی ئەم کچە تەمەن 22 ساڵە بەهۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ناڕەزایەتی لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە ئینستاگرام بووە، و سەرەڕای تێپەڕبوونی کات، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.