ڕاستەوخۆ

ژنانی هەڵەبجە ڕووبەڕووی پیسبوونی ژینگە دەبنەوە

reset font size increase font size

ژنانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، چەندین ڕێگەی داهێنەرانە و دۆستی ژینگە دەگرنەبەر، لەوانەش بەکارهێنانی پایسکیل، پانێڵی وزەی خۆر و دووبارە بەکارهێنانەوەی کەرەستە کۆنەکان.

حوسنا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی ژینگەیی ڕێکخراوی نوێ لە هەڵەبجە ڕایگەیاند کە ئەوان زیاتر لە پێنج ساڵە کاری بەردەوام دەکەن بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کیسی نایلۆن. بۆ ئەم مەبەستەش جانتای قوماشیی ڕەنگاوڕەنگ بەرهەم دەهێنن و بە بێبەرامبەر بەسەر قوتابخانە و گوندەکانی هەڵەبجە، شارەزوور و هەوراماندا دابەشی دەکەن. هاوکات پاشماوەکانی وەک جلوبەرگی کۆن، فەرش و کەرەستە پلاستیکییەکان لە لایەن ژنانەوە دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە و کاری دەستی و کەرەستەی هونەریی جوانیان لێ دروست دەکرێت.

حوسنا مەحمود ئاماژەی بەوەش کرد، بە مەبەستی کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل، خولی تایبەتیی فێربوونی لێخوڕینی پایسکیلیان بۆ ژنانی ناوچەکە کردووەتەوە. جگە لەوەش، لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی پاڵاوتنی ئاوەوە، ئاوی بەکارهاتووی دەستشۆر و چێشتخانەکان دەپاڵێون و بۆ ئاودانی باخچەکان دووبارە بەکاری دەهێننەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.