ڕاستەوخۆ

یونسێف: پێویستە تاڵیبان واز لە سیاسەتی سنوردارکردنی خوێندنی کچان بهێنێت

reset font size increase font size

ڕێکخراوی منداڵپارێزی نێودەوڵەتیی (یونسێف) ڕایگەیاند، بەهۆی سیاسەکانی حکومەتی تاڵیبان تاوەکو ساڵی 2030 نزیکەی دوو ملیۆن خوێندکاری کچ بێبەش دەبن لە مافی خوێندن لە ئەفغانستان.

یونسێف ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی خوێندنی کچان لە ئەفغانستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، گەر حکومەتی تاڵیبان بەردەوامبێت لە سنوردارکردنی خوێندنی کچان ئەوە تاوەکو ساڵی 2030 نزیکەی دوو میلیۆن خوێندکاری کچ بێبەش دەبن لە مافی خوێندن. دەشڵێت، پێویستە حکومەتی تاڵیبان واز لە سیاسەتی سنورداکردنی خوێندنی کچان بهێنێت.

ڕێکخراوەکە هۆشداریشیداوە سەبارەت بە مەترسیی بێکاربوونی 20 هەزار ماموستای وانەبێژ و پێنج هەزار و 400 فەرمانبەری تەندروستی. ئەمەش لەکاتێکدایە تاڵیبان چەندینجار ڕایگەیاندووە، کەشی خوێندن بۆ کچان دوای پۆلی شەشی سەرەتایی گونجاو نییە و دژی بەها ئیسلامییەکانی وڵاتەکەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.